کوردستان

وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا

09-10-2020
وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ هەینی 9/10 شاندێک بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ دەچنە بەغدا. هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە مەبەست لە چوونی ئەو شاندە بۆ ڕێککەوتنە لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی. بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ قەزای شەنگال.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2014 وە بە هۆی هێرشی داعش بۆ ئەو ناوچەیە باردۆخی قەزای شەنگال ئاڵۆزی و کێشمەکێشی سوپایی و گروپە توندڕەوەکان تێیدا بەردەوامە.