رۆمانسیترین شوێنی جیهان بۆ مانگی هەنگوینی
مانگی هەنگوینی یەکێکە لە خۆشترین رۆژگارەکانی ژیانی هاوسەری، هەموو ژن و پیاوێک دەیەوێ ئەو مانگەی لە خۆشترین و ئارامترین شوێنەکانی جیهان بەسەر ببات.
لە جیهاندا چەندین شوێنی دڵگیر و رۆمانسی هەن کە هاوسەران حەزدەکەن مانگی هەنگوینی تێدا بەسەر ببەن.
- هاڤانا – کوبا
یەکێکە لە سەرنجڕاكێشترین شارەکانی جیهان، کەوتووەتە کەناری دەریای کاریبی کە ئاوێکی شینێکی ئاسمانی سەرنجڕاکێشی هەیە، کەش و هەوایەکی مامناوەندی هەیە و شارەزایان پێیانوایە خۆشترین و ڕۆمانسیترین شارە بۆ مانگی هەنگوینی.

- مۆمباسیا – کینیا
بە ناوچەی مەرجانە بەناوبانگە، لەناوەڕاستی دەریایەکدا دروستکراوە و ئەوکەسەی لەوێ بمێنێتەوە بەردەوام گوێی لە هاژەی ئاو و شەپۆلی دەریا دەبێ. خەڵکێکی زۆری بیانی رووی تێدەکەن، بەتایبەت ئیتاڵی و پورتوگالییەکان. شوێنە ئەفسوناوییەکەی وایکردووە زۆربەی شەوانی ئەو شوێنە شەوە ئاهەنگ بێت.
- بێرن – سویسرا
ئەم شوێنە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کەنار دەریا و هەمیش ناوچەی شاخاوی دەکەن، چوونکە لە کەنار دەریایە و بە چیای ئەلپ-یشەوە گرێدراوە. یەکێکە لەناوچە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی جیهان و خاوەن مێژوویەکی دێرینی کولتووری و فەرهەنگییە.
