مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتی لاسیلا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاووتوێ کرا.

کوڕی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هەڕەشە دەکات

كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی كە باوكی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵەبانیشە، هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی و هێزەكەی شێخ جەعفەر دەكات و ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەڵوێستیان ڕادەگەیەنن، كێ خۆی بە پیاو دادەنێت بەرانبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پیشانی دەدەین

ئەردۆغان لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت و کردە پووچەڵ دەکرێتەوە. میدیای فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، هەوڵێکی تیرۆرکردنی ئەردۆغان لە ڕێی بۆمبی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پوچەڵ کرایەوە، بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە کە کێ ئەو

بافڵ تاڵەبانی سەرقاڵی پلانێکە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی یەکێتی

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بۆ بوون بەسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، بەدوای میکانیزمێکی نوێ‌ دەگەڕێت، ئەوەش دوای شکستی لەئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبەکەی. بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی، کە ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتییەو

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

هەموولایەک ئاگادارن کە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی کوردستان ڕوبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی

پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئامادەکردووە

دوای یەکلایی بوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و تۆمەتبارکردنی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە دەستێوەردان لە ئەنجامەکان، پێناچێ جارێکی تر پارتی بەوە ڕازی بێت کە بەرهەم سالح ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار. پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتا بە فەرمی

سەرۆک بارزانی: تۆلەی شەهیدان دەکرێتەوە

دەقی وتاری سەرۆك بارزانی لە كۆنگرەی رەوەندی كوردی لە هەولێر بەناوی خوای گەورە و میهرەبانئامادەبوانی بەڕێزبەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم، بەخێربێن سەرچاوانئەندامانی كۆنگرە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەم كە بڕیارتان دا كۆنگرەكەتان لە

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

بە داخەوە شەوی رابردوو لە ئاکامی پەلاماری دڕندانەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچووغ، ژمارەیەك هاونیشتمانی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. لێرەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیل نەوتی برێنت 1 دۆلار و 4 سەنت بەرزبووەوە بە 70 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.  هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 15 سەنت بەرزبووەوە بە 67 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.