کتێبی “گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ” چاپ و بڵاوکرایەوە
کتێبی “گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ” لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەوەرەوە نووسراوە و دەیان کەسایەتی بەتەمەنی سنوورەکە چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان تێیدا گێڕاوەتەوە.
نووسەر تۆفیق کەریم، سەرەپەرشتیاریی پرۆژەکە بە باڵکێشی راگەیاند، کتێبەکە لە 244 لاپەڕە و حەوت بەش پێکهاتووە کە لایەنەکانی (بنچینەی سەرەتایی، ژیانی کۆمەڵایەتیی و ئایینی، مێژوویی، کارگێڕی، شوێنەوار، جوگرافیا و کەلەپوور) دەگرێتەوە و دەیان کەسایەتی دیاری سنوورەکە یادەوەرییەکانی خۆیان و باوانیان تێدا گێڕاوەتەوە.
هەر بەشێکی کتێبەکە لەلایەن نووسەرێک یان زیاترەوە نووسراوە و لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە.