غەمگین خدر (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) چاپدەکات
غەمگین خدر کتێبێکی شیعریی نوێ ناوی (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) چاپ و بڵاودەکاتەوە کە دەکاتە سێیەمین کتێبی شیعری خۆی.
غەمگین خدر، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: (تەرمێك لەسەر زمان دەنێژم) نوێترین کتێبی شیعریمە و بەمزووانە بڵاودەبێتەوە.
غەمگین لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە نووسین کردووە و یەكەم كۆمەڵە شیعری بەناوی (ڕووتبوونەوەی وشەكان) ساڵی 2012 بڵاوكردووەتەوە و لە هەمان ساڵدا كتێبی (گۆرانییەكی شین)م بڵاوكردەوە كە پێكهاتبوو لە كۆمەڵە وتارێكی ڕەخنەی ئەدەبی، دوا كتێبیشی بەناوی (برینەكان گۆرانیمان پێدەڵێن) بڵاوكردەوە.