ئەو ڕۆژانەی مەرگی خۆمم بینی چاپ و بڵاوکرایەوە
کتێبی ئەو ڕۆژانەی مەرگی خۆمم بینی چاپ و بڵاوکرایەوە، کە باسی کۆڕەوەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەکات.
ھەژار مەجید، نووسەر و ڕۆژنامەنووس بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبەکە گێڕانەوەی واقعێکی کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ ە، باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە منی منداڵ لەکاتی کۆڕەوەکەدا بە چاوی خۆم بینیومن.
کتێبەکە لە ١٨٠ لاپەڕە و ٢٠ بەش پێکھاتووە و دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە چاپی کردووە