بۆچی ئاو دەکەن بەسەر ئەم فڕۆکەوانانەدا؟

چەند جارێک ئەم وێنەیە و هاوشێوەکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەر چاو کەوتووە و هەر کەسە و شتێکی لەسەر دەڵێت، بەڵام ڕاستییەکەی چییە؟

فڕۆکەوانەکان لە پاش تەواوکردنی خولەکەیان بە سەرکەوتوویی و ئامادەبوونیان بۆ یەکەم فڕین، تووشی دڵەڕاوکێ و سترێس دەبن. بۆ ئەوەی ترسی یەکەم فڕینیان بڕەوێندرێتەوە، لە لایەن فەرماندە باڵاکانیانەوە ئاوی ساردیان بە سەردا دەکەن. هەندێ جار پێش فڕین و هەندێ جاریش لە پاش نیشتنەوە، گەرچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو ھەموو ڕێوشوێن و چارەسەرێکی دەرمانیی گیراوەتەبەر بۆ نەھێشتنی دڵەڕاوکێی پێش و پاش فڕین، بەڵام ئەم سەتڵە ئاوە وەکو کلتورێکی ھەندێ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی و خۆرھەڵاتی ھەندێ کات جێبەجێ دەکرێت.

ئەو بۆچوونەش ھەڵەیە کە بەھۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکە بەھۆی مانەوەی زۆری لە ئاسمان، خۆی پیس دەکات یان میز بەخۆیدا دەکات و ھاوڕێکانی ئاوی پیا دەکەن تا شەرمەزارییەکەی بۆ بشارنەوە، نەخێر لە ھەموو جۆرەکانی فڕۆکەدا کێشەی تەوالێت و خاڵیبوونەوە چارەسەر کراوە.

ھەواڵی زیاتر