مستەفا کازمی: خۆم کاندید ناکەم و هەموو خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد دەکەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەواوبوون و وتیشی”خۆم کاندید ناکەم”.
لە یادی یەک ساڵەی دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆک وەزیران و بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەواوبوون و حکومەت هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ کۆمیسیۆندا هەیە.
کازمی وتیشی: سوورم لەسەر ئەوەی خۆم کاندید نەکەم بۆ هیچ پۆستێک.
لەبارەی خۆپیشاندەرانیشەوە وتی: ئەو خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراون، سەرجەمیان ئازاد دەکرێن بەو مەرجەی زیانیان بە دەوڵەت نەگەیاندبێ.