چیرۆکێکی ناخهەژێنی ئەو گەنجەی کە ئەمڕۆ بەدەستی باوکی کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێک لە گەنجە ژیر و گوێڕایەڵەکانی مەنتکاوە، دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی دەبێتە دەمەقاڵێیان، لەلایەن باوکیەوە بە فیشەک دەکوژێت.
ڕووداوەکە لەسەر خانوو و میرات بوە، ناچمە ناو وردەکاری ئەوە بەڵام کەمێک باسی سۆرانتان بۆ دەکەم.
سۆران چوار ساڵ پێش ئێستا برایەکی بەناوی سیروان بەنەخۆشی دەمرێت،ساڵی ڕابردووش هەرمانی برای بەنەخۆشی دەمرێت، مانگێک دواتر زەینەبی دایکیشی بەنەخۆشی دەمرێت.

دواتر سۆران و گۆران و سامانی برای دەمێننەوە. ماوەیەک پێش ئێستا سامانی برا گەورەی توشی نەخۆشی گورچیلە دەبێت و دکتۆر گورچیلەکانی فڕێ دەدا، بەناچاری سۆران گورچیلەیەکی خۆی دەداتە سامان، بۆئەوەی کۆتایی بەژیانی براکەی نەیەت. کەچی ئەمڕۆ خۆی و بەدەستی باوکی کۆتایی هات.

ئێستا لە خێزانێکی حەوت کەسی، سۆران و هەرمان و سیروان و زەینەبی دایکیان مردوون. گۆران و سامان و محەمەدی باوکیان لەژیاندان، باوکیشیان دوای کوشتنی سۆران دچێتە زیندان. دوو براکەی بەتەنیا دەمێننەوە.

زانیارییەکانم لە زاری کەسوکارەکەیان گێڕاوەتەوە.
ئەیوب وەرتی – هەولێر

ھەواڵی زیاتر