بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش، شەڕ لە ناگۆرنۆ-کاراباخ نەوەستا
حازم جەعفەر/ بالکێش
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکانی ناگۆرنۆ-کاراباخ، کە بەشێکی شاخاوی خەڵکی ئازەربایجانە و خەڵکی ئەرمەنە نەژادپەرستەکان کۆنترۆڵیان کردووە.
وەزارەتەکە ڕایدەگەیەنێت “لە لایەن تۆپخانەکانی ئەرمینیاوە ناوچەکانی لاچین و گوبه دلی تۆپبارانکراون و بەرپرسانی ئەرمینیاش هێزەکانی ئازەربایجانیان تۆمەتبارکرد بە تەقاندنی موشەک بۆ ناو یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ستێپاناکێرت کە گەورەترین شاری ئەو هەرێمەیە”.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆبووەوە و پێشتریش ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لەوانەیە لەو شەڕانەدا 5 هەزار کەس کوژرا بن.
ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان چەندین ساڵە بەردەوامە و لە ساڵی 1991-1994 دا لەسەر ناگۆرنۆ-کاراباخ، نزیکەی 30 هەزار کەس لە هەردوولا کوژران.
ئەرمینیا ئەو ناوچەیە بە بەشێک لە نیشتمانە مێژووییەکەیان دادەنێت و ئازەربایجانیش ئەو خاکە بە نایاسایی داگیرکراوە وەسف دەکات.