ترەمپ: کۆرۆنام تێپەڕاند
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو لەشیدا نەماوە و لەوانەیە لەشیشی بەرگریی دژی کۆرۆنا پەیدا کردبێ.
زیاتر لە 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا دۆناڵد ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا تەنیا سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و دواتر گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی.
رۆژی یەکشەممە پزیشکە تایبەتەکەی ترەمپ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی” 10 رۆژ بەسەر توشبوونی ترەمپ تێپەڕیوە، بە پشتبەستن بە پشکنینی پی سی ئاڕ و نەمانی نیشانەی نەخۆشییەکە، ترەمپ مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی نەماوە.
ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە بگەڕێتەوە بۆ کامپەینی هەڵبژاردنەکان و ئەمڕۆ لە فلۆریدا بەرنامەی هەیە قسە بۆ لایەنگرانی بکات.