سەگێک دەبێتە کارمەندی پاککەرەوەی شەقام

پریتینیۆ، ئەو سەگەیە کە بەهۆی کار و خزمەتەکانییەوە بە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، خەریکە ناوبانگەکەی کیشوەرەکان دەبڕێت.

ئۆلیڤیرا ، کاری خاوێنکردنەوەی شەقامە، ماوەیەکە سەگێکی بەناوی پریستینیۆ هەڵگرتووەتەوە و بەردەوام لەگەڵ خۆیدایە لەکارکردن.

ئەو سەگە  تەنانەت هەمان جلو بەرگی خاوەنەکی لەبەر دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی لەکاتی پاککردنەوەدا شوێن خاوەنەکەی بکەوێت و هاوکاری بکات.

ئۆلیڤیرا دەڵێ”یەکەم جار لە  لەکاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپی ریۆ لە ساڵی 2016 لەگەڵ سەگەکە ئاشنابوون، لەوکاتەوە تائێستا هەموو کاتەکانیان بەیەکەوەیە و لە پاککردنەوەدا هاوکارییەکی زۆری دەکات”.

ئۆلیڤیرا ئاشکرای کرد، کە کاتێک خەریکی پاککردنەوە بووە لە  یەکێک لە شەقامەکان لە بەنزینخانەیەک بە رێککەوت چاوی بە سەگێکی بچووک و لاواز کەوتووە و هەڵیگرتووەتەوە و ئێستا ئەو هاوکارە نایابەی لێ دروستبووە.

ھەواڵی زیاتر