لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی تویته‌ر و گوگڵ و فه‌یسبووك ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كۆنگرێسی ئه‌مریكا لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تویته‌ر و گوگڵ و فه‌یسبووك ده‌كات و ده‌بێت ڕۆژی 28ی تشرینی دووه‌م ئاماده‌بن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌، مارک زۆکەربێرگ، بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووک، جاک دۆرسێی بەڕێوەبەری گشتی تویتەر و سەندەر پیچای، بەڕێوەبەری گشتی گوگڵ ده‌بێت ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم لەبەردەم لیژنەی بازرگانی کۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماده‌بن بەمەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی یاسایی پاراستنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت.

ئاشكراشیان كردووه‌، لێپرسینه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت‌ به‌ بڕگەی 230ی یاسای چۆنیەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن و لایەنداری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت و ناوەڕۆکی پۆستی بەکارهێنەران و بابەتە کەسییەکانی بەکارهێنەران و یەکخستنی هۆیەکانی گەیاندن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی ئیدارەکەی تۆمەتبارکرد و داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە یاسای چۆنییەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن کرد.

ھەواڵی زیاتر