ئیڤانکا ترەمپ وێنەیەکی باوکی لە نەخۆشخانە بڵاودەکاتەوە
ئیڤانکا ترەمپی کچی دۆناڵد ترەمپ، نوێترین وێنەی باوکی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە.
ئیڤانکا لە تویتێکدا نووسیویەتی”جارێکی تر قسەم لەگەڵ باوکم کردەوە و زۆر گەشبین و بەهێزە وەک چۆن لە پەیامەکەی بۆ خەڵکی ئەمریکا دەردەکەوێت”.
ئیڤانکای کچە گەورەی ترەمپ دەشڵێ”هیچ شتێک باوکم لە خزمەتکردنی خەڵکی ئەمریکا ناوەستێنێت.”
