پۆمپیۆ: سزاکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنینەوە

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دووبارە سەپاندنەوە سزاکان بەسەر ئێراندا .

 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی داهاتوو دووبارە پێشنیازەکانی دەباتەوە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 پۆمپیۆ وتیشی” ئەمریکا پێیوایە ئێران پاڵنەرێکی توندتیژییە لە جیهاندا، بۆیە هەموو کارێک دەکەین بۆ رێگرتن لێی، بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی کۆکوژ نەگات و ڕیگەی مامەڵەکردنیشی بە چەکەوە پێنەدرێ”.

لە 18ی مانگی 10ی داهاتوو قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کۆتایی دێت، بەڵام ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دووبارە دەست بە هەوڵەکانی بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگرتنی ئەو سزایەی سەر ئێران  بگرێت.

ھەواڵی زیاتر