دوای تێپەربوونی ساڵێک ئیسرائیل داوای لێبوردنی کرد
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک ئیسرائیل بۆ کوژرانی پەیامنێرەکەی کەناڵی جەزیرەی قەتەری داوای لێبوردن دەکات.
دانیاڵ هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بەرەسمیی داوای لێبوردنی کرد لە بەرامبەر کوژرانی ئەو ژنە پەیامنێرەی کەناڵی جزیرە کە لە سەردەستی سوپای ئیسرائیل کوژرا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کوژرانی پەیامنێرەکەی کەناڵی جزیرە بوو، کە سەرقاڵی روماڵکردنی رووداوەکانی ئۆردوگای جنینی تایبەت بە پەنابەرانی فەڵەستینی بوو لە کەناری خۆرئاوا.
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی رابردو شیرین ئەبو عاقڵە، رۆژنامەنوسی عەرەب و پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لە ئیسرائیل، لەدوای بریندارکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە، مردنی راگەیەندرا.