بەھۆی پۆستێکی فەیسبووک سێ کەس کوژران
له شاری بنگالۆری وڵاتی هیندستان بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک کە لەسەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو کرایەوە، خۆپیشاندان دروستبوو و سێ کەس کوژران.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو کەسەی پۆستەکەی لە فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون.
ئەو کەسەی پۆستەکەی لەسەر فەیسبووک بڵاو کردەوە لەگەڵ نزیکەی 100 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و نزیکەی 60 پۆلیسیش لە بریندار بوون.
ھەر بەپێی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن، جگە لە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران بە دەیان ئۆتۆمبیل سووتێنراون و زیانێکی زۆریش بەر بازاڕ و ناوچەکە کەوتووە.
