چین.. جارێکی دیکە کۆرۆنا بەشێوەی مەترسیدار بڵاوبووەوە
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوودا، 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، له‌وه‌ته‌ی چین رێنماییه‌كانی خۆپارێزی هه‌ڵگرتووه، رێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به پێیی داتا و بڵاوكراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوو پتر له 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆڤید19ـه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جیا‌و یاهووی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوودا له چین 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له چین زۆر له‌و ژمارانه به‌رزتره كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای (ماكسار ته‌كنه‌لۆژیا) وێنه و ڤیدیۆی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گرتووه و كه چۆن چینییه‌كان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه ده‌سووتێنن كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گرتووه، كه له حاڵه‌تی پرسه‌ن یاخوود ته‌رمی كه‌سوكاریان ده‌نێژن.
ژێدەر
کوردستان24