نانسی پیلۆسی دەیەوێت خۆی خانەنشین بکات
رۆژی دووشەممە 7-11-2022 نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر هاوسەرەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەکەی سەبارەت بە خانەنشینبوونی لە کۆنگرێس ئەگەر کۆمارییەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بگرنە دەست.
پیلۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی “بەهۆی ئەو رووداوەی چەند رۆژی رابردوو بەسەر هاوسەرەکەیدا هاتووە، بیر لە خانەنشینبوونی دەکاتەوە”.
پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، دەستدرێژکارێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر پاوڵ پیلۆسی هاوسەری سەرۆکی دیموکراتەکانی کۆنگرێس دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی هێرشی کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوسەرە لە سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێرشەکە “کردەوەیەکی هەڕەمەکی نییە”.
بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی درو هامیل، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پۆڵ پیلۆسی بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لەوێ “نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی شکانی سەری و برینداربوونی سەختی قۆڵی ڕاست و دەستەکانی”.