ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ ڕاوێژکاریکی باڵای پوتین کردووە
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دانوستانێکی ئاشکرا نەکراوی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕوسیا ئەنجامداوە بە هیوای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەڕی ئۆکراینا و پەرەنەسەندنی شەڕی ئەتۆمی.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە بڵاویکردۆتەوە کە سولیڤان لە چەند مانگی ڕابردوودا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ هاوتاکەی “نیکۆلای پاترۆ-شێڤ”، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا و “یوری ئۆشا-کۆڤ” یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا کردووە.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە وردەکارییەکانی گفتوگۆیەکە ئاشکرا نەکراون.