ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە
دەسەڵاتدارانی لایەنگری ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاڵوگۆڕێکی نوێی دیل لەگەڵ کیێڤ بە ئازادکردنی 107سەربازیان ڕاگەیاند، کە هەمان ژمارەی سەربازەکانی روسیایە کە دەگەڕێنەوە.
دێنیس پوشلین، یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی لایەنگری ڕووسیا لە تێلێگرام نووسیویەتی: “ئەمڕۆ 107 چەکدارمان لە زیندانەکانی ئۆکرانیا ئازاد دەکەین”، لەنێویاندا “65 چەکدار لە کۆماری گەلی دۆنێتسک و لوگانسک”.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕوسیا و ئۆکراینا ڕایانگەیاندبوو کە هەردوو وڵات دوایین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگیان ئەنجامداوە و هەر لایەنێک نزیکەی 50 دیلیان گەڕاندووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی ئۆکراینا، گەڕانەوەی 52 دەستگیرکراوی بڵاوکردەوە، کە لە سەرباز و دەریاوان و پاسەوانی سنوور و ئەندامانی پاسەوانی نیشتیمانی و پزیشک پێکهاتوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە مانگی ئازارەوە ڕوسیا بە گشتی هەزار و 31 دەستگیرکراوی ئازادکردووە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنێکی گەورەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا ڕوویدا، کە ئۆکرانیا 55 دیلی جەنگی ئازادکرد لە بەرامبەر ئازادکردنی 215 دیل لە لایەن ڕوسیا.