ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات ئێران جێبهێڵن


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران جێبهێڵن، چونکە ئەگەری هەیە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر بکرێن و سزا بدرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن، ئێران جێبهێڵن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتییانی ئەڵمانیا بەتایبەت ئەوانەی بە رەچەڵەک ئێرانین و وڵاتینامەی ئەڵمانیایان هەیە، مەترسیی ئەوەیان لەسەرە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر بکرێن و سزای بەندکردنی درێژخایەنیان بەسەردا بسەپێندرێت.

لە راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیی بیانی لە ئێران دەستبەسەرکراون.

دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران هۆشداریدایە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمڕۆ ئاستی هۆشدارییەکەی بەرزکردەوە.

رووداو

ھەواڵی زیاتر