ناكۆكییه‌كانی روسیا و به‌ریتانیا ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسییه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا و ته‌قینه‌وه‌كانی نزیك بۆری نۆرد ستریم 2، ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له رێگه‌ی تێلگرامه‌وه رایگه‌یاند، رووسیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، زنجیره هێرشه‌كانی ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگاداربكاته‌وه، كه ده‌ستی به‌ریتانیای تێدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه‌كانییان له دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كرانه ئامانج، كه به‌شێك بوون له پاراستنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان، له رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
k24