زیلێنسکی: ڕوسیا هەموو شتێک لەناو دەبات
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی رایگەیاند، مووشەكەكانی روسیا و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران زیاتر لە یەك لەسەر سێی كەرتی وزەی ئۆكرانیایان لەناوبردووە.
زیلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ئۆکراینا پلانی چاکبوونەوەی خێرای بەدەست نەهێناوە و کۆی گشتی تێچووی کەرتی وزەی وڵاتەکە 17 ملیار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوسیا هەموو شتێک لەناو دەبات بۆ ئەوەی زستان سەختتر بێت بۆ خەڵکی ئۆکراینا.