یەک ملیۆن ماڵی ئۆکراینی بێ کارەبان

دێنیس شمیهال سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا رۆژی شەممە 22-10-2022 هۆشداریدا لەوەی کە ڕەنگە ئەوروپا شاهیدی شەپۆلی نوێی پەنابەران بێت، لە کاتێکدا هێرشی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوە وزەی ئۆکراینا بەردەوامە.

شمیهال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی وتی: ئەگەری هەیە شەپۆلی نوێی پەنابەران روو ئەوروپا بکات، ئەگەر ڕوسیا بەردەوام بێت لە بۆردومانکردنی دامەزراوەکانی وزەی ئەو وڵاتە.

ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر لە ئۆکراینا کارەبای زیاتری نەبێت، گەرمکەرەوە نەبێت، ئاو نەبێت، ئەوا دەکرێت ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشە نوێیەکانی ڕوسیا ژێرخانی وزەی لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا کردۆتە ئامانج و بەرپرسان باسیان لە پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە کردووە.

هێرشێکی نوێ بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی روسیا لە ریگەی “هێرشی مووشەکییەوە دامەزراوەی وزەی تۆڕە سەرەکییەکانی ناوچەکانی رۆژئاوای ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج”.

ھەواڵی زیاتر