روسیا بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر کیێڤ
ڕۆژی دووشەممە 10-10-2022 روسیا سەرتاسەری ئۆکرانیای بۆردومان کرد و ئەمەش وەک هێرشی تۆڵەسەندنەوەیەکە، پاش ئەوەی ڤلادیمیر پوتین ئۆکرانیای بە تەقینەوە گەورەکەی سەر پردی کریمەی تۆمەتبار کرد.
هێرشە مووشەکیەکانی روسیا کرانە سەر کیێڤی و ئەمەش توندترین هێرشە بۆ سەر پایتەختەکە لەو کاتەوەی ڕوسیا لە هەفتەکانی سەرەتای جەنگدا وازی لە گرتنی پایتەخت هێنا.
پۆلیسی ئۆکرانیا لەسەر هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە 10 کەسی سڤیل کوژراون و 60 کەسیش بریندار بوون.
پۆلیسی ئۆکرانیا ئەوەشی راگەیاند لە ناوچەکانی لڤیڤ، تێرنۆپیل و ژیتۆمیر لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و دنیپرۆ و کرێمنچوک لە ناوەڕاستی ئۆکرانیا روسیا هێرشی مووشەکی کردووە.
پۆلیسی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە “روسیا هەوڵ دەدات لەناومان ببەن و لەسەر ڕووی زەوی بمانسڕنەوە”.