لایەنگرانی ئاسانج گەمارۆی پەرلەمانی بەریتانیا دەدەن
لایەنگرانی جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس، لە دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕادەستکردنەوەی بە ئەمریکا و دەڵێن: نزیکە لەوێ “ڕووبەڕووی تۆمەتی سیخوڕی ببێتەوە کە سزای زیندانیکردنی تا 175 ساڵ دەیگرێتەوە”.
سەدان کەس لەنێویاندا جێرمی کۆربین سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەوری پەرلەمانی بەریتانیایان گرت.
خۆپیشاندەران تابلۆیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نووسرابوو ‘ئاسانج ئازاد بکەن، ڕادەستکردنەوە نییە’، ‘ڕۆژنامەگەری تاوان نییە” و “تاوانەکانی جەنگ دادگایی بکەن نەک ئاسانج”.
جولیان ئاسانج، ساڵی 2019 پاش شەش ساڵ و نۆ مانگ و بیست و چوار ڕۆژ مانەوە لەناو باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن، ئیکوادۆر ڕێگەی بە پۆلیسی بەریتانیا دا دەستگیری بکەن
جولیان لە ڕێگەی ویکیلیکسەوە هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوکردووەتەوە.