مۆسکۆ: ڕادەستکردنی چەکی دوور مەودا لەلایەن ڕۆژئاواوە بە کیێڤ هێڵی سوورە

ڕۆژی یەکشەممە 9-10-2022 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا لە گەیاندنی چەکی دوور مەودا لە لایەن ڕۆژئاواوە بە هێزەکانی ئۆکراینا و ئەو کارە لە لای مۆسکۆ “هێڵێی سوورە”.

لە لایەکی دیکەوە وتەبیژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا “کرێملین” بە ئاژانسە ناوخۆییەکانی روسیای راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 10-10-2022 ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش وڵاتەکەی دەکات و مەبەست لە کۆبوونەوەکە ریکارەکانی روسیایە بۆ رێگەگرتن لە ناردنی چەکی دوور مەودا بۆ ئۆکراینا.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی: روسیا هەندێک ڕێوشوێن دەگیرێنەبەر وەک وەڵامێک بۆ کارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە چەک بۆ کیێڤ دابین دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کیێڤ بەردەوام بووە لە داواکردنی پشتیوانییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا لە چەک و مووشەکی پێشکەوتوو، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیا.

ھەواڵی زیاتر