پنتاگۆن: هێشتا دڵنیانین تەقینەوەكەی لوبنان بەهۆیی چییەوە بووە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ، پنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەمریكا هێشتر دڵنیا نییە لەوەی كە تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبنان چ جۆرە تەقینەوەیەك بوون.
سەرچاوەیەك لە ناو پنتاكۆن بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە:ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت، یاخوود تەقینەوەی ماددە كبریتیەكانە وەك باس دەكرێت.
سەرچاوەكەی پنتاگۆن وتوشیەتی: ئەو دۆخەی لە بەیروت دروست بووە دۆخێكی نائارام و بێزار كەرە بۆ خەڵكی وڵاتەكە و بەشێكی زۆر لە خەڵكیش بە هۆیی ڕووداوەكە وە توشی گرفت بوون.
ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020 دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.