کۆمپانیای سنیکەرس داوای لێبووردن لە چین دەکات

کۆمپانیای سنیکەرس داوای لێبووردن لە چین دەکات کە لە ڕیکلامێکی بەرهەمەکانیدا تایوانی بە وڵاتێکی سەربەخۆ دانابوو.

ئەو کۆمپانیایە دەڵێت: ئێمە ڕێز لە یەک پارچەیی و سەربەخۆیی چین دەگرین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تایوان و چین لە هەڵکشانە، لە نوێترین کاردانەوەیشدا چین چەندین مووشەکی ئاڕاستەی کەنارە ئاوییەکانی تایوان کرد.

ھەواڵی زیاتر