ترەمپ: هایدرۆکسی کلۆرۆکوین زۆر باشە بۆ كۆڕۆنا
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: هایدرۆکسی کلۆرۆکوین زۆر باشە بۆ توشبوان و دوركەوتنەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت: باوەڕی بە دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە، کە لە بنەڕەتدا دەرمانەکە بۆ چارەسەری مەلاریا بەکاردەهێنرێت. ترەپم دەڵێت دەرمانەکەی بەکارهێناوە و سوودیشی لێی بینیوە.
وتیشی: ئەو باوەڕی بە حەبەکە هەیە و چەندین کەسی دیکەش هاوڕان لەگەڵ ئەو کە هایدرۆکسی کلۆرۆکوین سوودی بۆ کەمکردنەوەی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە.
دۆناڵد ترەمپ باس لەوەشدەكات “من تەنیا دەمەوێ ژیانی خەڵک رزگاربکەم، ئینجا لە رێگەی هایدرۆکسی بێت یا هەر شتێکی دیکە. تەنیا دەمەوێ ژیان رزگاربکەم. ئەگەر ژیانی خەڵک رزگاربکەی ئەوا زۆر باشە”.