بۆچی کچە 16ساڵانەکە دوو پیاوی کوشت؟
قەمەر گوڵ، کچێکی تەمەن 16 ساڵانی ئەفغانییە، هەفتەی رابردوو گرووپێکی چەکداری سەر بە رێکخراوی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر ماڵیان و دایک و باوکی قەمەریان کوشت. بەڵام قەمەر بە خێرایی تۆڵەی دایک و باوکی دەکاتەوە.
قەمەر گوڵ دەڵێت “لە نیوەی شەودا چەکدارانی تاڵیبان دایک و باوکیان بردووەتە دەرەوە و گوێی لێبووە تەقەیان لێکردوون و کوشتوویانن، بۆیە ئەویش چەکی هەڵگرتووە و تەقەی لە چەکدارەکان کردووە و دوو چەکداری کوشتووە”.
گوڵ لەکاتی بیستنی تەقە چەکەکەی لە ماڵەوە بردووەتەوە دەرەوە و دەستڕێژی لە چەکدارەکانی تاڵیبان کردووە و دەشڵێ”ئامادەم چەک هەڵبگرمەوە و جارێکی تر دژی تاڵیبان بجەنگم”.