ژنێک لە ولایەتی لۆئیزیانای ئەمەریکا، بە هۆی هەڵەیەکی بانکییەوە بۆ چەند ڕۆژێک بوو بە ملیاردێر.
درێن جەیمس کاتێک هەژمارە بانکییەکەی دەکاتەوە، دەبینێت بە هەڵە پەنجا ملیار دۆلار هاتووەتە سەر هەژمارەکەی.
بەڵام ئەو نەیانتوانیوە هیچ بڕێکی لێ دەربهێنێت، چونکە بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی ئەمەریکا، ئەگەر بە هەڵە پارە بێتە سەر هەژماری بانکیت و لێی دەربهێنیت، بە دزی حیسابە و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێیتەوە.
دوابەدوا ئەو هەڵەیە، بانکەکە سەرجەم پارەکەی ناکارا کەدووە و ئەو خاتوونەش دەڵێت: هەتا ئێستا هێندە سفرم لە پاڵ پارەکانی ژیانما نەدیبوو.
سەرچاوە: بی بی سی