ئەڵمانیا 3 ملیار دۆلار دەداتە وڵاتە هەژارەکان

وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی بەرلین پەیمانیداوە بە پێشکەشکردنی سێ ملیار یۆرۆ (3.4 ملیار دۆلار) وەک هاوکاری بۆ وڵاتە هەژارەکان.


وەزیرانی دارایی کۆمەڵەی G20 کۆبونەوە، تیایدا وڵاتانی ئەندام لە کۆبونەوەکە پەیمانیاندا بە بەردەوامیدان لە هەوڵەکانیان لە بەکارهێنانی سەرجەم تواناکانی خۆیان لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا.

لەپاش ئەو کۆبونەوەیە وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، پەیمانیانداوە بە دابینکردنی سێ ملیار یۆرۆ (3.4 ملیار دۆلار) بۆ هاوکاری وڵاتە هەژارەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پارەکە لەلایەن دەستەی پێدانی قەرزی درێژخایەن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەردەست دەبێت، بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی هەژار لە بەرەنگاربونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوری وڵاتەکانیان.

وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا باسی لەوەشکردوە، پارەکە بەشێوەی قەرز دەدرێت بە وڵاتانی هەژار بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکەیان، سودی بانکی قەرزەکەش زۆر کەم دەبێت.

ھەواڵی زیاتر