نزیکەی 60 خۆپیشاندەر لە دوو شاری ئەمریکا دەستگیر کران

حازم جەعفەر/ بالکێش

شەوی ڕابردوو پۆلیسی ئەمریکا لە نیویۆرک و پۆرتلاند، نزیکەی 60 کەسی لە لایەنگرانی ترەمپ دەستگیر کرد.

پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند، چوارشەممە 2020/11/5، نزیکەی 50 کەسی لەنێو ئاپۆڕای لایەنگرانی ترەمپ دەستگیر کردووە، کە هەندێکیان بە چەکەوە و لە دەرەوەی بنکەی دەنگدان لە ئەریزۆنا کۆ بنوونەوە.

پۆلیس شاری پۆرتلاندیش رایگەیاند، لە خۆپێشاندانەکانی درەنگانی شەو، 10 کەسی لە پۆرتلاند دەستگیر کردووە، دەستیشیان بەسەر تەقەمەنی و چەندین جۆری چەکدا گرتووە.

لە لایەکەی دیکەشەوە، کەیتی براونی پارێزگاری ئۆریگۆن، پاسەوانی نیشتمانی بۆ نەهێشتنی “توندوتیژی” لە شەودا، لەسەر شەقامەکان بەکار دەهێنیت.

ھەواڵی زیاتر