ترەمپ و بایدن لە یەک شار کەمپەینی ھەڵبژاردن دەکەن

حازم جەعفەر/ باڵکێش

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، کە ڕکابەرە بەھێزەکانی ھەڵبژاردنی ئەرمریکان، لە یەک کاتدا کەمپەینی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/10/29، کەمپەینەکەی ترەمپ و بایدن لە شاری تامپای ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوە چوون، بایدن لە کەمپەینەکەی ڕایگەیاند، دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ بھێنێت لە کۆشکی سپی ئەمریکا و ھەرچی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە، ھیوای گەیشتن بە رۆژی ھەڵبژاردن دەخوازێت، بۆ ئەوەی بەسەر ڕکابەرەکەیدا سەرکەوێت.

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و تاکو ئێستاش ھەردوو ڕکابەرەکەی، دوو دیبەتیان لەسەر کەمپەینی ھەڵبژاردن و بابەتەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا و ئابووری و پەیوەندییەکانی ئەمریکا کردووە

ھەواڵی زیاتر