دۆناڵد ترەمپ: تیك تۆك قەدەغە دەكەین
سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، لەبەر زیانە گەورەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك بەم نزیكانە ئەو تۆڕە لە سەرانسەریی وڵات قەدەغەدەكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە گەیشتنە ئەو بڕیارەی تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکەن.
وتیشی، لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە، بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات.
ئەوە لەكاتێكدایە تیك تۆك ڕایگەیاندووە ڕەزامەندیی دەربڕینەوە كە بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیاكەی بە كۆمپانیا ئەمریكیەكان بفرۆشێت