کوردستان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێگای (كۆڕێ -شەقڵاوە - قەنديل)ـی کردەوە

05-11-2026
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێگای (كۆڕێ -شەقڵاوە - قەنديل)ـی کردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ستراتیژیی رێگای (كۆڕێ -شەقڵاوە - قەنديل)ـی کردەوە.

پڕۆژەکە  بە گوژمەی 90 ملیار دینار جێبەجێ کراوە؛ بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی و بە کوالێتییەکی بەرز جێبەجێ کراوە.

ئەم رێگایە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە و بە شێوازی دووساید (چوون و هاتن) دروست کراوە. بۆ ئاسانکاریی زیاتری هاتوچۆی شۆفێران و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، سێ یەکتربڕی مۆدێرن لەسەر رێگەکە بنیاد نراون.

بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەکە لە هەردوو تونێلی (میراوە و ماوەران) پێک دێت کە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان تەواو کراوە. 

رێگاکە، ماوەی هاتوچۆی نێوان شاری هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نیو کاتژمێر کەم دەکاتەوە، کە ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری دەکات.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە توانای ناوخۆیی، ئاماژەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە هێزی کار و کۆمپانیاکانی ناوخۆ لە پڕۆژە ستراتیجییەکاندا.