کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

05-11-2026
ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، كارەبای ژمارەیەك گەڕەكی سنووری هەولێر كوژایەوە، هۆكارەكەی كاركردنە لە تۆڕەكانی کارەبا.

سەرچاوەیەک لە پرۆژەی ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیمەكانی وەزارەتی كارەبا، دەستیان كردووە بە كاركردن لە تۆڕەكانی كارەبای چەند گەڕەكێك بەو هۆیەوە كارەبای ئەو گەڕەكانە كوژاوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش بە هەمان شێوە كارەبای چەند گەڕەكێكی سنووری كەڵەك و خەبات كوژابووەوە و هۆكارەكەش هەمان هۆكار بوو و دواتر كارەبا بۆ گەڕەكەكان گەڕایەوە.

كاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ كاری تیمەكانی چاككردنەوە تەواو دەبێت و كارەبا بۆ تەواوی ئەو گەڕەكانەی هەولێر دەگەڕێتەوە كە ئەمڕۆ كارەبایان بڕاوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كارەبا، جەختی كردەوە كە پرۆسەی چاكسازی و كاركردن لە تۆڕەكانی كارەبا بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی باشتركردنی تۆڕەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانە.