هەردی سەڵاح پەرلەمانتار "کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانی بوو."
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردی سەڵاح، پەرلەمانتار روونیکردەوە، دواخستنی پەرلەمان کارێکی گونجاو نەبوو، چونکە ئەو دامەزراوەیە شوێنی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە. ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردەوە، پێویستە سەرجەم کارەکان لە رێگەی پەرلەمانەوە بن.
سەبارەت بەو رەخنانەی ئاراستەی دەکرێن، هەردی سەڵاح رایگەیاند، هیچ لێدوانێکی نییە بۆ ئەو کەسانەی هێرشی دەکەنە سەر.
لە کۆتایی قسەکانیدا، هەردی سەڵاح گوتی: "دەبێت پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات و قەرەبووی ئەو دوو ساڵە بکاتەوە کە پەرلەمان تێیدا کارا نەبوو. بەردەوام دەبم لە کارکردن لە پەرلەمان بەو ئەندازەیەی توانام هەبێت."