کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

02-01-2024
ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 9:52، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.