کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەریتانیا دەکات

19-10-2026
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەریتانیا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی‌ نیشتمانیی بريتانيا کرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە کۆمەڵێک بابەت کرا پەیوەست بە کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئاسایشی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. 

دەقی راگەیەندراوە:

ئەمڕۆ دووشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی‌ نیشتمانیی بريتانيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. 

لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.