کوردستان

لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و کوژراو هەیە

21-11-2023
لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و کوژراو هەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و کوژراو هەیە.

کەمێک پێش ئێستا (سێشەممە کات 4:20)، لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و تەقەیان لە یەکدی کرد و بەپێی زانیارییەکان کەسێک کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان، شەش کەسی تر بریندارن و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

هۆکاری شەڕەکەش، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە. کوژراوەکەش منداڵێکە.