کوردستان

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە 

14-11-2023
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ سێشەممە 14/11/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی سەردانی کردنی بۆ پێشانگەیەکی هونەرە جوانەکان لە هەولێر گوتی: پێویستە حکومەتی فیدراڵی رێز لە مافانەکانی خەڵکی کوردستان بگرن و جێبەجێیان بکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا  لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێر، وتی: "کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەرووی کاری تەکنیکی یاخود یاسایی، هەروەها هەرچی ئەرکی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، جێبەجێکراوە.

وتیشی، ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەیە کە مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکو خۆی کە لە دەستووردا هاتووە، ئەوان رێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بکەن".