کوردستان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید سالح زراری دەکات

26-10-2023
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید سالح زراری دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ عەقید سالح زراری دەكات.

دوای سێ ڕۆژ لە برینداربوونی شەهید عەقید سالح زراری لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، ڕۆژی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەكەمی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید سالح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.