کوردستان

لە مەخموور شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبوو

22-10-2023
لە مەخموور شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سیروان عەباس

رووداو

لە سنووری قەزای مەخموور شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە و قوربانی لە هەردوولا هەن.

کاتژێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-10-2023 شەڕ لەنیوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە و چەند پێشمەرگەیەک بریندارن و زیانیش بەر سوپای عێراقیش کەوتووە.

شەڕەکە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کاتێکدا روویداوە کە هەفتەی رابردوو سوپای عێراق چەند خاڵ و سەنگەرێکیان لە گەریلاکانی پەکەکە وەرگرتەوە.