کوردستان

پەکەکە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت

01-10-2023
پەکەکە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەمڕۆی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەستۆ گرت.
پەکەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ" هێرشەکە وەکو ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەچوو، ئاکەپە و مەهەپە زەرەر و زیانەکانی خۆیان لە رای گشتی دەشارنەوە"
کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا.