کوردستان

تەرمی کەسێك لە ڕووباری پیشخابور دۆزرایەوە

22-09-2023
تەرمی کەسێك لە ڕووباری پیشخابور دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ڕووباری پیشخابوری سنوری زاخۆ، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە.

ئەمرۆ هەینی ٢٢/٩/٢٠٢٣ بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوەکرا لە بونی تەرمێك لە ڕووباری دیجلە لە پیشخابور.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتی گەیشتن بە شوێنی ڕوداوەکە تیمی مەلەوانی زاخۆ و پیشخابور تەرمەکەیان لە ئاوەکە دەرهێنا.

بەرگری شارستانی زاخۆ دەشڵێت: ئەو کەسە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ ناسینەوەی و دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.