کوردستان

هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد

12-09-2023
هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هونەرمەندی کورد بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەند بەیتۆ جان لە نەخۆشخانەیەکی سوید کۆچی دوایی کرد.

بەیتۆ جان ساڵانێکە تووشی شێرپەنجە بووە.

بەیتۆ جان لە ساڵی ١٩٥٥ لە فارقینی باکوری کوردستان لە دایکبووە، زیاتر (٣٠) ساڵە بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرمانجی باکور چەندین گۆرانی تۆمارکردووە، گۆرانیەکانی (ئاگر کەتیە دل من، یا مرن یان دیاربەکر) لەناو گەلی کورد گەلانی ناوچەکە وتراوەتەوە.

لە کاتی کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ بەیتۆجان دەستگیرکراوە و سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام بۆ ماوەی شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زیندان مایەوە و لە ساڵی ١٩٨٧ ئازاد کرا.