کوردستان

فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا مەفرەزەیەکی پەکەکە لە سلێمانی دەکەنە ئامانج

09-09-2023
فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا مەفرەزەیەکی پەکەکە لە سلێمانی دەکەنە ئامانج
قەبارەی نووسین:
A A 21px

راگەیەندراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە

دەقی راگەیەندراوەکە:

سلێمانی… فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 2 چەکدار کوژران و چەکدارێکیش بریندار بوو

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 10:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دەوروبەری گوندی باساوێ لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و، بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.